اڵ کوێستانی، شاعیر و پێشمەرگە. لە بیرەوەریی (ئەو ڕۆژانەی نیشتمان، هی هەمووان بوو) چیرۆکە شاراوەکانی ئەو ڕۆژانەمان بۆ دەگیڕێتەوە کە بە خۆی و سەرێکی پڕ لە خەون و خولیاوە، بە خۆی و خەیاڵدانێکی گەورە بۆ ئازادیی خاک و نەتەوەکەی، خۆی و یادەوەرییەکانی، لە شارەوە دەچێتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە. لەم بیرەوەرییانەدا، پێچەوانەی زۆر لە بیرەوەرییەکانی تری شۆڕشی کوردیی، هەردوو دیوە تاریک وگەشەکانی شۆڕش (نادادپەوەریی، مل شکاندنی یەکتر، دیل کووشتن، هاوسەنگەر و برا کووشتن) و زۆر سیمای ناشیرینی تری ئەو ڕۆژانە، بە زمانێکی نەرم و پڕ لە ئیستاتیکا و بێ لایەنانە، بۆ خوێنەران دەگێڕێتەوە.! جیاوازیی ئەم یاداشتانە، لە یاداشت و بیرەوەرییە تەقلیدییەکانیتر، لە زمانی گێڕانەوە، ئیستاتیکای وشەو چیرۆکەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، پانتایی خەیاڵ و یاریکردن لەگەڵ هۆش و یادەوەریی، بەستنەوەی ڕوداوە غەمگین و شاراوەکانی شۆڕشی پارتیزانی، دوورکەوتنەوە لە ئەفسانەی خۆبە پاڵەوانکردن.
ئەمە جگە لەوەی چەندین چیرۆکی ئەڤینداریی و بابەتی دوور لە سیاسەت و ژیان و بیرەوەریی لەگەڵ چەندین نووسەر و هونەرمەندی کورد دەنووسێتەوە لەوانە(شێرکۆ بێکەس، مەزهەری خالقی، تایەر تۆفیق، لەتیف هەڵمەت، عەبدولخالق مەعروف، مەدحەت کاکەیی …
ناوی پەرتووك : ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو
بابەت : بیرەوەری
نووسینی : هەڤاڵ کوێستانی
خوێندنەوەی: فاتح
کاری دەنگ : فاتح