سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دژەتیرۆری سلێمانی بەسەرکردەوە
کوردی | عربی
سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دژەتیرۆری سلێمانی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢٢/١/٩)، بەڕێز (عەبدولوەهاب ساعیدی) سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، بەیاوەری جەنەڕاڵ (جۆن برێنن) فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و فەریق(گۆهدار محەمەد سەعید) بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری عێراق، لەلایەن بەڕێزان (جەلال شێخ ناجی) ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و لیوا ڕوکن(عومەر ساڵح) سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا و (وەهاب هەڵەبجەیی) سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و (سەرخێڵ کەمال) بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی کۆبونەوە.
مەبەست لە کۆبونەوەکە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆر بوو لەسەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.
….
معالي رئيس جهاز مكافحة الارهاب الفريق الاول الركن عبدالوهاب الساعدي يزور جهاز مكافحة الارهاب في السليمانية
زار معالي رئيس جهاز مكافحة الارهاب الفريق الاول الركن (عبدالوهاب الساعدي)جهاز مكافحة الارهاب السليمانية وكان يرافقه الجنرال (جون برينن) قائد قوات التحالف في العراق والسوريا و الفريق (گوهدار محمد سعيد)مدير عام الاستخبارات والامن في وزارة الدفاع و عدد من ضباط الجهاز و كان في استقبالهم السيد (جلال شيخ ناجي) عضو مجلس الامن في اقليم كردستان و اللواء الركن (عمر صالح) رئيس اركان قيادة قوات ٧٠ و السيد ( وهاب حلبجەیی) مدير جهاز مكافحة الارهاب- السليمانية و السيد( سرخيل كمال) مدير عمليات ئاسايش السليمانية و ناقش الجانبان سبل التطوير العلاقات و تبادل المعلومات بين الطرفين والتنسيق المباشر لتنفيذ الواجبات المشتركة لتفکیک الخلایا الارهابیة والقضاء علیهم.