سلام علیکم 👋🏻
.
#lasagna #لازانیا
.
پێویستیەکان
.
٧٥٠ گرام قیمەی بێ چەوری
یەک دانە پیازی گەورە
٤ دانە تەماتەی گەورە لە ڕەندە بدە
٤ دەنکە سیر لە ڕەندە بدە بەپێی ئارەزوو ئەگەر پێت خۆشە
یەک کەوچکی خواردن دۆشاوی تەماتە
نیو پەرداخ ئاو
بیبەری ڕەش و بیبەری سوری تون خوێ
.
کەمێک زەیت
.
بۆ بەشی سۆسەکەی
.
یەک لیتر شیری سائل ٤ پەرداخ دەکات
٥٠ گرام زبدە
کەمێک زەیت
بەهاراتی موستەک یاخود جوز طيب
بیبەری ڕەش تۆزێک خوێ
٣ کەوچکی خواردن ئارد
.
یەک پاکەت لازانیا بەپێی پێویست
.
٢٠٠ گرام پەنیری پیززا بۆ بەشی ناوەوەی
٢٠٠ گرام پەنیری مۆزەرێللا بۆ بەشی سەرەوەی
.
سەرەتا قیمەکە ئامادە دەکەین زەیتەکە گەرم دەکەین دوای پیازەکە سوردەکەینەوە ئینجا قیمەکەی تێدەکەین دوای ئەوەی قیمەکە سوربۆوە ئینجا تەماتەو سیرو بەهارات و دۆشاوی تەماتەکە لەدوای یەک تێدەکەین لەگەڵ نیو پەرداخ ئاوەکە تا ١٥ خولەک لەسەر ئاگری هێواش با جوان بەیەکەوە بکوڵێن کە ئامادە بوو سۆسەکە ئامادە دەکەین زەیت و زبدەکە دەتوێنینەوە ئینجا ئاردەکەی تێدەکەین کە ئاردەکە تێکەڵ بوو ئینجا شیرەکەی تێدەکەین لەگەڵ بەهاراتەکان بەردەوام تێکدەدەین تا خەست دەبێتەوە یەکسەر دەست بە دروستکردنی دەکەین سەتا لەژێر بایرێکسەکە سۆسەکە دوای لازانیا دوبارە سۆسەکە ئینجا قیمە هەندێک لە پەنیرەکە دوبارە لازانیا تا دەگەیتە بەشی کۆتایی لە کۆتایی تەنها سۆسەکەو پەنیری مۆزەرێلاکە لەسەر دەرەجەی ١٩٠ سەرو ژێری بەیەکەوە هەتا ٤٥ دەقە کاغەزێکی زەیتیم تەڕ کرد بوو لەسەریم دانا تا پەنیرەکە سوربۆوە دوای لامدا کە سارد بوو چونکە بەگەرمی پەنیرەکە دەگرێت نۆشی گیانتان ☺️