MENU

Fun & Interesting

کـتێـبی دەنـگـی - ژیــانــی سـەدام

Video Not Working? Fix It Now

کتێبی دەنگی ـ ژیانی سەدام سەدام حسین مجید لەبەرواری ٢٨\٤\١٩٣٧ لەگوندی عۆجە سەربەشاری تکریت لەدایکبوو، خێزانی سەدام وەکو خێزانەکانی تری گوندەکە هەژاربوون بەزۆری کاری کشتوکاڵ کارکردن لەماڵە دەوڵەمەندەکانی تکریت و بەغداد هەر بۆیە سەدام هەر لە منداڵیەوە ناچاری کارکردن کراوەو وەکو خۆشی گێڕاویەتەوە (هەرگیز هەستم بەمنداڵی خۆم نەکردووە) هەر بۆیە هەموو ساڵێک یادی لەدایکبوونی خۆی دەکاتەوە چونکە گێراویەتەوە (ئەم بۆنەیە لە نەهامەتیەکان منداڵیمدا سەرچاوەی گرتووە...) سەدام پێش لەدایکبوونی باوکی مردووە دایکی (سەبحا تولفاح) دوبارە شوی کردۆتەوە بەپیاوێک بەناوی (ئیبراهیم حەسەن) کە ٣ کوری لەم پیاوە هەبوو بەناوی (بەرزان-سەبعاوی-وەتبان) بوو دواتر لەسەردەمی سەدامدا پۆستی تایبەتیان پێدەدرا. بەپێی سەرچاوەیەک ئەم زرباوکە خراپ بووە لەگەڵ سەدام هەر بۆیە دایکی ناچار دەبێ سەدام بداتە براکەی (خاڵۆی سەدام) دواتر سەدام لەوێ گەورە دەبێت چونکە خاڵۆی سەدام کاریگەری حزب بووە هەربۆیە سەدامیش خولیا سیاسی حزبایەتی تێدەکەوێت و لە ساڵی ١٩٥٧ لەتەمەنی ٢٠ ساڵیدا دەبێتە ئەندامی حزبی بەعس چەن ئەرکێکی پێدرا یەکێک لەو ئەرکانە لە رۆژی ٧ ئەیلوولی `١٩٥٩ لە شەقامی ڕەشیدی بەغداد چەن چەکدارێک تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبیلی (عەبدولکەریم قاسم) دەکەن یەکێک لەو چەکدارانە سەدام حسین بوو بەڵام سەرنەکەوتن سەدام بە قاچیکی برینداریەوە هەڵهات دواتر خۆی حەشاردایەوە سەدام گێراویەتیەوە (لە روباری دیجلە بەبرینداری پەریومەتەوە دواتر بۆ تکریت هەڵهاتم) ئەمە یەکەم دەرکەوتنی سەدام بوو دوای هەڵهاتنی سەدام دەروات بۆ میسر هەتا ساڵی ١٩٦٣ لەکاتی کودەتای بەعسیەکان دەگەرێتەوە بۆ عێراق ببوو بەیەکێک لەئەندامە دیارەکانی بەعس لەو ساڵانەدا لەگەڵ (ساجدە تولفاح) خاڵۆزای هاوسەرگیری دەکات. لەرۆژی ١١ تشرینی دووەم ١٩٦٣ سەدام حسین بۆماوەی ١٨ مانگ دەسگیر کرا دوای کودەتای ١٩٦٨ لەکابینەی نوێ سەدام دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئەو ساڵە سەدام بەدەرکەوتنی خۆی دەزانی....!!

Comment