MENU

Fun & Interesting

رەنج سەنگاوی لە حەوزە ماسییەکانی تەقتەق

Rudaw Stream 7,505 2 years ago
Video Not Working? Fix It Now

رەنج سەنگاوی بۆ دۆخی حەوزە ماسییەکانی تەقتەق سەردانێکی مەیدانیی ئەو ناوچەیە دەکات و لەگەڵ چەند خاوەن حەوزێک قسە دەکات. لە کاتی چوونەسەر حەوزێکی ماسی، رەنج سەنگاوی سەیرێكی ‏ئەو بووكەڵانەشی كرد، كە لە قەراخی حەوزەكان دروستکراون، هۆکارەکەشی ئەوەیە ‏تاوەكو باڵندەكان وابزانن مرۆڤە بۆ ئەوەی ماسییەكان نەخۆن، بەڵام وەك ‏مەلا نووری خاوەن حەوز دەیگووت "هەر دوو ‌و سێ‌ رۆژی سەرەتا لەم ‏بوكەڵانەش دەترسن كە زانیان ناجوڵێنەوە ئیتر لەوانەش ناترسن ‌و لە ‏ماسیی خواردنی خۆیان بەردەوام دەبن".‏ هەر باڵندەكان نین كە بوونەتە كێشە بۆ مەلا نووری ‌و هاوپیشەكانی لە ‏ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای كۆیە، بەڵكو هاوكاریی نەكردنیان لەلایەن ‏بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە ‏نەخۆشیانەی روو لە ماسی دەكات گرفتێكی دیكەیانە. مەلا نووری دەڵێت "بەڵێنی زۆرمان ‏پێدراوە، بەڵام هیچ هاوكاریی نەكراوین لە 2020ـدا بەهۆی نەخۆشیی كەڕووی ‏ماسییەوە بایی 80 ملیۆن دینار ماسیمان لەنێوچوو".‏ ماسیی ‌و گۆشتی گوێدرێژ ‏"هەموو ئەو قسانە دیعایەبوون كە دەیانگووت هەندێ‌ لە حەوزەكان گۆشتی ‏گوێدرێژ دەدەنە ماسی، نە من ویژدانم قەبووڵ دەكات شتی خراپ بدەمە ‏ماسییەكانم نە هاوكارەكانیشم ئەو كارە دەكەن". رزگار نووری كە حەوزی ‏بەخێوكردنی ماسیی هەیە، جگە لەو دڵنیاكردنەوەیەی خەڵكی، بەهەمان ‏شێوەی مەلا نووری هاوپیشەی جەختی لەوكردەوە كە باڵندەی ماسیی خۆرە ‏گرفتێكی هەرە سەرەكیانە. ئەو دەڵێت "حەوزی خزمێكمان لە پێنج هەزار ماسیی ‏‏300ی تێدا مابوو، هەمووی ‏قەلمراوی خواردبووی".‏ لەبارەی گەورەترین ماسیی نێو حەوزەكانیشیان، رزگار نووری گوتی ‏‏"گەورەترین ماسیی نێو حەوز كە بینیومە 13 كیلۆگرام ‌و نیو بووە".‏ بەشدار عوسمان یش كە خاوەنی حەوزی بەخێوكردنی ماسییە باسی لەوە ‏كرد خەڵكی تەقتەق 40% مووچەخۆرن، ئەوانی دیكەیان ‏خەریكی ‏كشتوكاڵكردن یان خەریكی بەخێوكردنی سامانی ماسین، بەشدار ‏رێنمایی خاوەن حەوزەكان دەكات، لەگەڵ جۆرەكانی دیكەی ماسیی، ‏ماسیی جۆری سیلڤەریش بەخێو بكەن چونكە "ماسیی سیلڤەر هەموو ‏پاشماوە و پیساییەكانی نێو حەوز دەخوات".‏

Comment