Join this channel to get access to perks:
ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
https://www.youtube.com/channel/UCJkZaAVHsSV73IPLf8pkN9w/join
----
🔴 KURD PLUS contents are licensed by storyblocks.
---
#KURDPLUS
-------------------------
لێکۆڵینەوەکانی FBI لە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق دوای دەستگیرکردنی لە عێراق لە کانوونی یەکەمی 2003 لەسەر دوو ئامانجی سەرەکی بوو، ئەوانیش ئاشکراکردنی ڕاستیەکانی چەکی کۆمەڵکوژی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە.
دوای چەند مانگێک لە لێپرسینەوە لە سەدام، جۆرج پیرۆ، بریکاری FBI کە بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپێردرابوو، نەک هەر قەناعەتی بەوە کرد کە سەدام حسێن چەکی کۆمەڵکوژی نییە، بەڵکو بۆی دەرکەوت سەدام رقیشی لە قاعیدە و ئوسامە بن لادن دەبێتەوە و کەفی نایەت پێیان.
سەدام حسێن بە گاڵتەجاڕی لەگەڵ بیرۆ، سەبارەت بە داڕێژەری تیرۆر وتوێتی: "ناتوانیت متمانە بە کەسێک بکەیت کە سمێڵ و ریشێکی وای هەبێت".
لێکۆڵینەوەکانی بیرۆت لە سەدام بۆ ماوەی حەوت مانگ و لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە.
جۆرج بیرۆ بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند: "سەدام پێی وتم کە حەزی لە ئوسامە بن لادن نییە و باوەڕی بە ئایدۆلۆژیای قاعیدە نییە، چونکە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامییە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانی عەرەبی"، ئاماژەی بەوەشکرد، سەەدام هیچ ئارەزووی ڕادەستکردنی دەسەڵات و دەستبەرداربوونی نەبووە، بە کەسی تر".
پێنج مانگی خایاند تا سەدام باسی بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی کرد کە بۆ پاساودانی ئیدارەی بوش بۆ داگیرکردنی عێراق لە مانگی ئازاری ٢٠٠٣دا زۆر گرنگ بوو.
پیرۆ تێگەیشت کە ئیدیعای پێشووی سەدام بۆ هەڵگرتنی چەکی کۆمەڵکوژ، فێڵێک بووە بۆ ترساندنی دراوسێ و دوژمنە سەرەکییەکەی، کە ئێرانە، داڕێژراوە.
سەدام دانی بە داڕمانی بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی وڵاتەکەیدا ناوە، دوای سزاکانی ئەمریکا و پشکنینی چەک کە دوای لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر کوێت لە ساڵی ١٩٩٠دا سەریهەڵدا.
پیرۆ ئاماژەی بەوەدا کە گەورەترین دوژمنی سەدام حسێن، ئەمریکا و ئیسرائیل نەبوون، بەڵکو ئێران بووە.
پیرۆ دەڵێت سەدام بەردەوام لە هەوڵی هاوسەنگی یان ڕکابەریکردن بووە لەگەڵ ئێراندا.
ئەو لێکۆڵەرەی ئێف بی ئای دەڵێت سەدام "نیگەران بووە لەوەی ئێران ئەگەر بزانێت عێراق چەندە لاواز و بێدەسەڵاتە، لە داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی باشووری وڵاتەکەی درێغی ناکات، بۆیە ئامانجی هێشتنەوەی ئێران بووە لەنێو قەتران و تەنگژەدا.
سەدام دانی بەوەداناوە کە بەنیاز بووەە بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی خۆی بنیات بنێتەوە ئەگەر ئەمریکا سزاکان لەسەر عێراق هەڵبگرێت، پێش ئەوەی هێرشەکانی ١١ی ئەیلول ڕێڕەوی مێژوو بگۆڕن.
---
Background Music From YouTube Audio Library :
☀The Awakening - Patrick Patrikios
Background Music Licensed from storyblocks :
☀dark-tense-trailer-SBA-346652545
☀Epic And Emotion :Valentina Gribanova
THANKS FOR WATCHING