MENU

Fun & Interesting

سرود: لەو ڕۆژەوە ڕوییشتوە تۆراوە دڵی من با صدای اقبال امینی الکوردی

Video Not Working? Fix It Now

سرود: لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتــووە تۆراوە دڵــی من هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من ئــاخـــۆ بـە چ شاخێكەوە گیرساوە دڵی من یــاخــــۆ بــە چ داخێكەوە سـوتـاوە دڵــی من ئەو هەم دەمی غەمخوارو نەدیمی منە یـــاڕەب ئـەو مەحڕەمـی ئەسرارو قەدیمی منە یـــاڕەب ئەو گەوهەری شـەهـوارو یەتیمی منە یـــاڕەب كـەوتـۆتــە چ بەحرێكەوە خنكاوە دڵـــی مــن ئەتلێتەوە گـاهـێ بەخـەیـــاڵی خەت و خاڵی ئەخولێتەوە گـاهــێ بە چرای شەوقی جەماڵی نـازانـی ئـەگەر چـۆنـە بەدەست دەردەوە حـاڵی وەك پوش و پەڵاشێكە بەدەم بـاوە دڵـــی مــن لەو چــۆڵــی بیابانە ئــەبــێ یاوەری كـــێ بێ یا بـەو كە ژو كێوانەوە سـەودا سـەری كـێ بێ یالەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری كێ بێ چۆن ماوە لەسەد لاوە كە كوژراوە دڵی من بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشكم وەكو باران بۆچی وەكو یەعقوب نەبمە شوهرەی شاران لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران هەر گیز نییە سۆراخی لەهیچ لاوە دڵی من ئەوسینە لە غەش خاڵییە،ئەو بێ ڕك و كینە ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میلەت و دینە مەعلوم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە وام زانی كە فەوتاوە ، نەفەوتاوە دڵی من اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيْمَ وَعَلى آلِ إِبْرَاهِيْمَ، إِنَّكَ حَمِيْدٌ مَجِيْدٌ #بأبي_انت_و_امي_يا_رسول_اللهﷺ 🎙 #اقبال_امینی #الله #محمد ﷺ #پیامبر ﷺ #اللهم_صل_وسلم_وبارك_على_نبينا_محمد #اسلام #قرآن #صلوات #مدینه #جمعه #سرود #سروداسلامی #نشید #دعاء #قنوت #عربی #مناجات #ادعیه #ثلاث_باباجانی #مریوان #کوردستان

Comment