MENU

Fun & Interesting

دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی: ئازادبوون لە توندڕەوی! - پۆدکاستی دیوەخان #111

The Diwaxan Podcast 129,597 1 year ago
Video Not Working? Fix It Now

کۆتا پۆدکاستی ئەم ساڵەمان لەگەڵ دکتۆری زێدە ئازیز دکتۆر عوسمان هەڵەبجەییە کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ ئەدەین ڕێکی بخەین لەبەر سەرقاڵی کاك دکتۆر و کەمی دەرکەوتنی لە هەموو میدیایەك ڕێك نەئەکەوت. ئەو پەڕی شانازییە بۆ دیوەخان کە گەیشتبێتە ئاستێکی متمانەیی تاوەکو دکتۆر عوسمان هەڵیبژێرێت و پەیامی خۆی بگەیەنێت. لەگەڵ کاك دکتۆر گفتوگۆیەکی زۆر پێویستمان کرد کە لەم سەردەمی ئەم هەموو فکر و مەزهەبە ئیسلامییە جیاوازە چۆن گەنجێك بتوانێ ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە؟ لە هەمووشی گرنگتر ئەو پرسیارەی کە لە بیری زۆربەمان نەماوە موسوڵمان بوون لە بنچینەدا چییە و چۆن ببینە موسوڵمانێکی باش؟ هەروەها موسوڵمان پێویستە چۆن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگەێنێت و چی شێوازێکی وتاری هەبێت و زۆر بابەتی تریش! بە بۆنەی کۆتایی ساڵیشەوە، پرۆمۆ کۆدی 'Diwaxan' لە ئەپلیکەیشنی شۆ مارکێت بەکاربهێنن بۆ داشکانی 10% لە داواکارییەکەت! سۆشیاڵ میدیای د. عوسمان هەڵەبجەیی: https://www.instagram.com/dr.uthman_muhammed_gharib/ زۆر سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، سەردانیان بکەن بۆ پشتگیری کردنمان: ڤیژن ئێدیوکەیشن https://www.instagram.com/visioneducation.official/ شۆو مارکێت https://www.instagram.com/showmarket.iq/ رێترۆ میدیا: https://www.instagram.com/retroomedia/ 0:00 دەستپێك 1:47 چۆن بوو دکتۆر بواری ئیسلامی هەڵبژارد 3:40 ڕۆلی ئەدەب چییە لە تێگەیشتن لە ئیسلام 7:02 ژیانی ئەکادیمی دکتۆر عوسمان 9:48 هاندەرەکانی دکتۆر چی بووە بۆ خوێندن 12:00 چۆن گەنج ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە لە نێوان فکرە جیاوازەکان 16:00 چۆن توندڕەو نەبین 21:09 چەمکە لە کاتی خۆیاندا 23:20 چۆن لە دین شارەزابین؟ 26:15 ڕەخنەی خەڵك لەسەر دینی نەرم و نیان 29:03 دین بە ئەقڵە یان بە دواکەوتن؟ 37:25 موسوڵمانبوون چییە؟ 43:29 چۆن بزانم نییەتەکەم بۆ خوایە یان بۆ خەڵك؟ 49:50 ڕەخنەی خەڵك لە بانگخوازەکان 53:03 توێنێتی بڕوادار بۆ خودا 57:15 ئەتوانین گوێ لە کەسی خراپ بگرین و باشەکانی وەرگرین؟ 1:00:40 پێویستت بە مامۆستا هەیە بۆ ژیان؟ 1:04:20 خەڵك متمانەی بە مەلا و مامۆستای ئایینی ماوە؟ 1:10:40 ئاین و نیشتیمان یەك ئەگرنەوە؟ 1:18:30 پەیامی بۆ بانگخوازان چییە؟ 1:22:25 کۆتایی

Comment