MENU

Fun & Interesting

گەڕان بەدوای کەشتیەکەی نوحدا لە کوردستان

Soran Hamarash 15,086 lượt xem 2 weeks ago
Video Not Working? Fix It Now

لە سەرەتای شارستانیەتەوە تۆماری لافاوێك و کەسێک هەیە. بەپێی دەقە سۆمەریەکان کە ئەوانیش جیاوازیان تێدایە، هۆکاری لافاوەکە بێزاری خوداوەندەکانە لە مرۆڤ و ئامانجیش لەناوبردنیانە. نزیکی ٤٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئەم چیرۆکە تۆماری هەیە. دوای نزیکی دوو هەزار ساڵ لەو تۆمارە، ئەمجا چیرۆکەکە دواتر لە پەڕاوە ئاینیەکانی وەک تەورات و دەقە کریستیانەکان و دواتر لە قورئاندا بە هەندێک جیاوازی لە نێوانیاندا دەکەوێتە ڕوو.
چیرۆکەکە بە شێوەی جیاواز گێراوەتەوە. ناوی پاڵەوانی لافاوەکەش جیاوازە و بە هەمان شێوە چیاکانیش کە پێوەی بەستراوە جیاوازن. سەرەڕای ئەوە، هەموو چیاکان کە پەیوەست کراون بەم چیرۆکەوە، لە ناو خاکی کورستداندان. نەک ئەوە بەڵکو یەکێک لە ئەفسانەکانی دروستبوونی نەتەوەی کورد و سەرەتای زمانەکەی، تێکەڵی ئەم چیرۆکە کراوە.
ئەم بەرنامەیە هەوڵ دەدات لە سەرەتای دروستبوونی چیرۆکەکەوە تا هەوڵەکانی ئەم دواییەش بۆ دۆزینەوەی کەشتیەکە بخاتە ڕوو. بابەتەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوە دێرینەکانی مێسۆپۆتامیا و گێڕانەوە دێرینەکان دەخرێتە ڕوو.
زۆر سوپاس بۆ تیمی کەناڵی زووم!

Comment