MENU

Fun & Interesting

کتێبی کەلیلە و دیمنە ـ بەیدەبای فەیلەسوف

Video Not Working? Fix It Now

کەلیلە و دیمنە کتێبێکی فەلسەفییە زۆر چیڕۆکی لەسەر زمانی ئاژەڵان تێدایە کەپڕە لە پەند و ئامۆژگاری و لە نووسینی فەیلەسووفی هیندی(بەیدەبا) بۆ (دەبشەلیم) پاشایەکی هیندی نووسیوە، (برزەوی) وەریگراوەتە سەر زمانی فارسی، وە(عومەر تۆفيق) لە عەرەبییەوەوەریگراوەتە سەر زمانی کوردی. ھەروەھا فەیلەسوفی گەورە(بەیدەبا)ئەم کتێبەی پر کردووە لە چیرۆکی بە نرخ و قسەی خۆش و نەستەق وە رامیاری تەواو و زانین و ئامۆژگاری بۆ ھەمووکاروبارێکی مرۆڤ وە لە سەر زمانی ئاژەڵ ئەو شتانەی وتووە لەبەر پاراستنی لەزۆرداران و تێنەگەشتوان.ئەوەش لەسەر فەرمانی پاشای ھیند (دەبشەلیم)کەئەم کتێبە شوینی شانازی ئەو بووە٫ بە جۆریک کەگەورەیی و سوودی گەیشتە گوێی کیسرا (ئەنوشیروان)ی پادشای نێران ٫ئەویش پزیشک و زانای گەورەی خۆی کە برزەوى ناوبوو ناردی بۆ ھیند بۆ ھێنانی ئەو کتێبە ئەویش بەچەند سزا و ناخۆشی تا لەوی دەریھێنا و وەریگێرایە سەر زمانی فارسی . وەلەسەدەی عەباسی بوێژی بەناوبانگ (عبداللە ئیبن موقەففەع) کردی بە عەرەبی کەتا ئیستا جێگەی سەرسوڕمانی رەخنەگرانی عەرەبە.پاشان وەرگیرایە سەر زۆریک لە زمانەکان نـوســــینــی : بەیدەبای فەیلەسوف وەرگــێــڕانی: عــــومەر تـــۆفــق خوێندنەوەی: زانا عبدالڕحمان /هاوبیر عومەر کاری دەنـــگ: سۆران عبداللە / بەرزان قادر خەڵوز

Comment