MENU

Fun & Interesting

Daroon- دەروون- ئاشکراکردنی نهێنییەکانی سەرجێیی

Rudaw Stream 24,942 3 months ago
Video Not Working? Fix It Now

لە بەرنامەی ئەمجارەی دەروون باس لە بابەتی نهێنی نەپاراستن کرا و دەروون و میوانەکانی بە وردی لە رووە کۆمەڵایەتی و دەروونیی و ئایینییەکەیەوە باسیان لەسەر ئەم بابەتە کرد. دوو میوانی بەرنامەکە، د. وارژین یاسین، پزیشکی تایبەتی نەخۆشییە دەروونییەکان، حاجی کاروان، بانگخوازی ئیسلامی لەسەر بابەتەکە بە وردی و پیشەیی باسیانکرد و شیکارییان بۆ بابەتە کرد و کاریگەری و زیانەکانی لەسەر تاک و بنەماڵە و کۆمەلگەدا کرد. حاجی کاروان لە دەستپێکی بەرنامەکە لە زیانەکانی نهێنی نەپاراستن بۆ سەر بنەماڵە باسیکرد و گوتی" ئەم بابەتە جاری وایە لە نێو بنەماڵەدا هەیە و خوشک و برا نهێنی بنەماڵەیان دەگێڕنەوە و نهێنییەکان دەچێتە دەرەوە و پەرتەوازەیی دروست دەبێت، ئەگەر نهێنی لە نێوان کەسەکان نەمێنێت، لادان لە رەوشت دروست دەبێت، بۆیە من پێموایە ئەمە نەخۆشینە". حاجی کاروان ئاماژەی بە پاداشتی نهێنی پارێزی لە شەریعەتدا کرد و بە گرنگ و پێویستی وەسفکرد و گوتی" خودا خۆی داپۆشەری نهێنییەکانە و حەزیشدەکات بەندەکانی هەروا بن و پاداشتی نهێنی پارێزی زۆرن و ئەو کەسانەی کە نهێنی خەڵک دەپاریزن، رزقیان زیاد دەبێت، ئاسوودە دەبن و خوا لە پیریدا موحتاجی کەسیان ناکات". د. وارژین یاسین، لە رووی دەروونزانییەوە شیکاری بۆ ئەم بابەتە کرد و گوتی" ئەم بابەتە دەبێت لە منداڵییەوە و لە سەرەتای چوونی منداڵەکان بۆ باخچەی منداڵان فێر بکرێن کە چۆن هەڵسوکەوت بکەن و قسەی دایک و باوکی خۆیان نەهێننە لای مامۆستا و نابێت شتی تایبەت باس بکرێن". وارژین یاسین ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو کەسانەی زۆرتر نهێنی خەڵک باسدەکەن، ئەو کەسانەن کە لە رووی دەروونییەوە دەیانەوێت بوونی خۆیان بسەلمێنن و بە خەڵک نیشان بدەن کە جێگەی باوەڕن و خەڵک قسەی خۆیان لای ئەوان دەکەن". هەروەها باسی لە توێژینەوەیەک کرد کە دەریخستووە هەرکەسێک دەتوانێت 13 نهێنی ببێت، بەڵام لەو سێزدە نهێنییەش تەنیا دەتوانێت 5 نهێنی لای خۆی رابگرێت. د. وارژین باسی لەوە کرد کە ژنان بەهۆی ئەوەی زۆرتر قسە دەکەن، نهێنییەکان زیاتر دەردەخەن و هۆکاری ئەمەیشی پەیوەست دا بە شیوازی پەروەردە و هەڵسوکەوت لەگەڵ کچەکان لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها کوردستانیش و گوتیشی:" ئێمە خۆشەویستی تەواو نادەین بە کچەکانمان و مامەڵەی دروستیان لەگەڵ ناکەین و ئەمە بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری لەسەر کەسایەتییان دەکات، جیاوازی نێوان کچ و کوڕ دەبێتە هۆی ئەوە ژن گوشاری زۆری لەسەر بێت و قسەکانی بۆ خەڵک باس بکات". #rudawstream #daroon

Comment