Made In Kurdistan-مەید ئین کوردستان- رۆژی هەزار مۆبایل لەم کارگەیەی هەولێر دروست دەکرێت
لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایلی زیرەک دەستی بـە بەرهەمهێنان کردووە.
مۆبایلەکە لەلایەن کارگەی ئینفینێکسەوە دروستدەکرێت، هەر بەو ناوەشەوە دەبێت. بەشێک لە بەرهەمەکانی خراونەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە. ئێستا رۆژانە زیاتر لە هەزار مۆبایل لەم کارگەیە دروست دەکرێت.
کارگەکە لەلایەن سەرمایەدارێکی کورد بە هاوکاریی چینییەکان دامەزراوە، کەرەستەکانی پێویست بۆ دروستکردنی مۆبایلەکە لە چین هاوردە دەکرێن، بەڵام 97٪ـی دەستی کاری نێو کارگەکە لە هەولێر خۆماڵین و 150 کچ و کوڕی کورد لە کارگەکە کار دەکەن.
#mobile #erbil #هەولێر #rudawstream #smartphone #digital