تەموورە، ئامێرێکی پیرۆزی ئایینی پەیڕەوانی ئایینی یارسانە و لە رێوڕەسم و بۆنە ئایینییەکانیاندا دەژەنرێ. سەدان یان بە باوەڕی بەشێک لە مێژووناسان هەزاران ساڵە ئەم ئامێرە هەیە و سەدان ساڵە کەلام، دەقە ئایینی و پیرۆزەکانی یارسانەکانی لەگەڵدا بە ئاوازەوە دەخوێنرێت و لە بۆنە ئایینییەکانی یارسانەکاندا رۆڵێکی سەرەکی هەیە.
پارێزگای کرماشان مەڵبەندێکی سەرەکیی یارسانەکانە و تەموورە سەدان ساڵە لەم ناوچەیەدا دروستدەکرێت و دەژەنرێت. لەم پۆدکاستەدا لەگەڵ مامۆستا و ژەنیارێکی تەموورە باسی تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامێرە پیرۆزەی یارسانەکان دەکرێت.
#تنبور #یارسان #موسیقی #میوزیک #rudawstream #پۆدکاست #podcast