Shanaz Zahir & Hunar Hama Jaza - Bi Bi Xanm | گۆرانییە ترێندەکە، بی بی خانم بە دەنگی شاناز و هونەر
گۆرانی بی بی خانم کە پێشتر هەردوو هونەرمەندی کۆچکردوو "عەباسی کەمەندی و حەمە جەزا" گوتوویانەتەوە، شاناز زاهیر و هونەر حەمە جەزا بە دوو دەنگە تایبەتەکەیان دووبارەی دەکەنەوە
--------------------------------------------------
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کچەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم نییەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم وە فیدای چاوانی مەستی لەیلا
چاوی خۆم پێ دەدەم لەباتی چاوەکانی
دڵی خۆیشم دەدەم بیکە باڵاگەردانی
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
كجەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم وا بزان نانی هەتیوت داوە
بیبی خانم وا بزان خۆیشت دڵت شکاوە
مەکە کاری دوو دڵ نەبا لەیەک جیا بێ
کچەکەتم پێ پدە با خوا لە تۆ ڕەزا بێ
-------------------------------
مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە بۆ کەناڵی کوردماکس
لەگەڵ کوردماکس دیجیتاڵ بن →
-------------------------------------------------------------------
https://www.kurdmax.tv/ku/
https://www.facebook.com/kurdmaxofficial
https://www.instagram.com/kurdmax/?hl=en
#shanaz
#شاناز
#shanazzahir
#hunerhemejezza
#kurdmax
-------------------------------------------------------------------
Shanaz Zahir & Hunar Hama Jaza - Bi Bi Xanm | گۆرانییە ترێندەکە، بی بی خانم بە دەنگی شاناز و هونەر