MENU

Fun & Interesting

Dr Rebwar Fatah

Dr Rebwar Fatah

کەناڵی فەرمی دکتۆر ڕێبوار فەتاح، ئامانجی گەشەپێدانی ڕۆشنبیریە لە نێو کۆمەڵی کوردیدا. جەختی لەسەر فۆتۆگرافی، ئەدەب، شیعر و فەلسەفەیە. دکتۆر ڕێبوار فەتاح ئەزمونێکی بەرین و قوڵی هەیە لەم بوارانەدا، وەك زانایەك بە فەرمی ڕاهێنراوە؛ هەڵبەت لە گەشتی ژیانیدا، بە ڕێی باریك و دڕکاویدا، وەك پسپۆڕ لە بواری دیکەی ژیاندا گەشەی سەندووە. نزیکەی ٢٠ ساڵە وەك پسپۆڕی خۆرهەڵاتی نێوین و باکوری ئەفەریقا کار دەکات. بۆ نزیکەی ٢٠ ساڵیش وەك زانایەك لە کۆمپانیا نێودەوڵەتی و زانکۆی لەندەن کاری کردووە. فەلسەفە، ئەدەب و فۆتۆگرافی هەمیشە خولیای ژیانی بووە. سێ کتێبی بە چاپ گەیاندووە لە بواری فۆتۆگرافی و شیعردا. خۆی لە هەردوو کولتووری خۆرهەڵات و ئەوروپادا دەبینێتەوە.
دکتۆر ڕێبوار فەتاح، بەکالۆریۆس - سلێمانی و لەندەن، ماستەر - لەندەن، و دکتۆرای- یو سی ئێڵ-لەندەن، لە فیزیادا وەرگرتووە.

______

زۆربەی کتێبەکانم لەم لینکەدان:

www.amazon.co.uk/Rebwar-Fatah/e/B01MR2BRWF?ref_=db…

-----

----