خەونی جاڵجاڵۆکەکان
من کەسێکم بۆ هەمیشە لەناو خەونەکان دا دەژیم، هەمیشە بەر لە خەوتن تکا و نزام ئەوە بووە: ئەی خوداوەندی خەونە خۆش و ناخۆشەکان فریام بکەوە، ئاوڕێک لە منی تەنیا و بێبەش بدەرەوە منی بێ یار و هاودەم، منی هەمیشە ڕەشبین و بەدبین و هیوابڕاو، ئەمشەو فەرامۆش مەکە و خەونێک لە خەونە خۆشەکانی خۆتم بۆ بکە بە دیاری، ژیانم وشک و برینگە وەک بیابان. هاوارم وە بەر تۆ هێناوە بۆ کەمێک باران، قاقڕە دەشتی ڕۆحم، دەپاڕێمەوە بۆ کەمێک سەوزایی، تاریکە ڕۆژ و شەوانم، سەر هەڵدەبڕم بۆ کەمێک ڕۆشنایی.
ئیتر خواوەندی خەونەکان بە سەدەها شەو منی نائومێد کردووە و بە دەیەها شەویش، سکی پێم سووتاوە و میهری نواندووە و یەکێک لە خەونە خۆشەکانی خۆی کردووە بە دیاریم، ئەو شەوانە، شەوی دەگمەنی ژیانم بوون، شەوی وەدیهاتنی خولیا و حەزەکانم، خەون بۆ من سەفەر بووە بە ناو ژیان و نهێنییەکاندا…
ناوی پەرتووك : خەونی جاڵجاڵۆکەکان
بابەت : کورتە ڕۆمان
نوسینی : شێرزاد حەسەن
خوێندنەوەی : هێرۆ ئەدەبی
کاری دەنگ : ڕاوێژ
پێکهاتووە لە ( ١٦ ) بەش
خەونی جاڵجاڵۆکەکان بە PDF
https://t.me/PartukiPDF/19344
لەگەڵ جوانترین ڕێزداو بە هیوای کاتێکی ئاسودە بۆ ئێوەی بەڕێز.
⬇️⬇️⬇️
https://t.me/partukidangi/29766