Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان - کشتوکاڵ بە تەکنۆلۆژیای سەردەم لە هەولێر
لە پرۆژەیەکی گەورەی خانووی پلاستیکی لە هەولێر بە تەکنۆلۆژیای سەردەم و لەسەر رووبەری 16 هەزار مەتری دووجا، ساڵانە 900 تۆن لە پێنج جۆری تەماتە و دوو جۆری خەیار بەرهەم دەهێندرێت.
دروستکردنی خانووی سەوزی پلاستیکی و شووشەیی، سەنتەری لێکۆڵینەوەی زانستی و سەنتەری بازرگانی جیهانی بەشێکن لەو پرۆژەیە کە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان پرۆژەیەکی لەو شێوەیە دروست دەکرێت.